
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لەلایەن ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێرانەوە، نزیکەی نیوەی خەڵکانی ئێران لە بەهاری ١٤٠٣دا تەنانەت بۆ یەک جاریش سەفەریان نەکردووە، کە ئەم ئامارە نە تەنیا نیشاندەری دۆخی قەیراناویی پیشەی گەشتیاری، بەڵکوو نیشاندەری کێشە ئابوورییەکان و کەمبوونەوەی توانایی دارایی بنەماڵەکانە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێژیم، لە نێوان ٢٧ میلیۆن بنەماڵەی ئێراندا، ٥٢.٤ لەسەدیان توانیویانە لانیکەم یەک جار بڕۆنە سەفەر.
کەمبوونەوەی ئاماری سەفەرەکان نیشاندەری کەمبوونەوەی توانای کڕینی خەڵک و بەرزبوونەوەی تێچووەکانی ژیانە کە ئەگەری سەفەرکردن بۆ بەشێکی بەرچاو لە کۆمەڵگەی کەم کردووەتەوە.
بەپێی ئەم ئامارانە، ٦٩ لەسەدی سەفەرە نێوخۆییەکان و مانەوەی شەوانە، لە ماڵی خزم و کەس و ئاشنایاندا بووە؛ ئەم پرسە نیشانی دەدات کە تێچووی زۆری هۆتیل و باقی ناوەندەکانی مانەوە زۆربەی خەڵک لە چوون بۆ سەفەر پاشگەز دەکاتەوە و خەڵک بۆ لای کاری کەم تێچووتر هان دەدات.
بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، کەمبوونەوەی بایەخی پارە و نەبوونی توانانی بۆ دابینکردنی تێچووە بنەڕەتییەکانی ژیان، سەفەرکردنی وەکوو کاڵایەکی لووکس بۆ خەڵک پێناسە کردووە.
نەبوونی توانایی نیوەی خەڵک بۆ چوونە سەفەرێک، تەنیا ئامارێکی سادە نییە. بەکوو نیشاندەری کێشەی قووڵی ئابووری و کۆمەڵایەتییە کە دەتوانێ ئاسەواری نەرێنیی لەسەر تەندروستیی دەروونی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی کۆمەڵگە هەبێت.