
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، به‌بۆنه‌ی پێشوازی له نه‌ورۆزی خاکی‌پۆشان و ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌کانی زاگرۆس، قه‌ندیل، گیاڕه‌نگ و چوار فۆتۆگرافەری نێو ریزەکانی حیزبی دێموکرات پیشانگایه‌ک به ناوی "خاک" له ژێر دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ڕێڕه‌وی خه‌بات له پێناو مرۆڤایه‌تییه، به‌ڕێوه چوو.
به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری، کادر و پێشمه‌رگه و ژنان و کچانی نێو ڕیزه‌کانی شۆڕش به جلی خاکی، هه‌وری و جامانه‌وه به‌شدارییان له‌و پێشانگایه‌دا کرد.
پێشانگاکه له‌لایه‌ن خاتوو فاتمه قادری خێزانی شه‌هید مامۆستا حه‌مدی حوسێنی و سۆنیا ده‌روێشی پێشمەرگەی کوردستانه‌وه کرایه‌وه.
ئه‌و پێشانگایه له ژێر ڕێنوێنی و سه‌رپه‌ره‌شتیی کاک که‌یوان فاتحی پێشمه‌رگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرایەوە و هەر یەک لە هاوڕێیان بەختیار نەزەری، کاژین تەربی، پەیوەند چەلەبیانی و ئاڵا هەمزەزادە بە وێنەکانی خۆیان لەم پیشانگایەدا بەشدار بوون و وێنەکانی خۆیان خستە بەر دیدی بەشداربووانەوە.
ئەم پیشانگایە لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازیەکی گەرمی لێ کرا.