
کۆشکی سپی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که دانوستان له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو له وڵاتی عه‌مان ده‌ست پێ ده‌کات و به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی پرۆسه‌ی دانوستان ئه‌وە گوشاره لانیزۆرییه‌کان بۆ سه‌ر ئێران ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٩ی خاکه‌لێوه، کارۆلین لێڤیت، وته‌بێژی ڕۆژنامه‌وانیی کۆشکی سپی وێڕای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئیددیعاکانی به‌رپرسانی ڕێژیمی تاران له‌باره‌ی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ له عه‌مان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران و ئه‌مریکا بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌و قسانه‌ی لێڤیت له کاتێکدایه که کریس ڕایت، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریکا له هه‌مان ڕۆژدا ڕایگه‌یاند که پێی وایه له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی دانوستانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا به‌نیسبه‌ت به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی ئێرانه‌وه سزا و گه‌مارۆکان له دژی ئه‌و ڕێژیمه‌وه کارا ده‌کاته‌وه.
ڕایت له وتووێژێکی له‌گه‌ڵ کاناڵی "سی. ئێن. بی. سی" وتوویه‌تی: "به دڵنییایه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که سزاکان بۆ سه‌ر ئێران به توندی کارا بکرێته‌وه و هیوادارم که ئه‌و باباته ببێته هۆی وازهێنانی ڕێژیمی ئێران له به‌رنامه‌ی ناوکییه‌که‌ی خۆی. "
له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا خامنه‌یی دانوستان له‌گه‌ڵ ترامپی به گه‌مژانه، بێ شه‌رافه‌تی ناو برد و هه‌ر جۆره وتووێژێکی ڕه‌ت کرده‌وه.
هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی ڕێژیم پێشتر باسیان له دانوستان و وتووێژی ناڕاسته‌خۆ کردبوو به‌ڵام به‌پێی قسه‌کانی ترامپ ڕه‌وتی دانوستانی ڕاسته‌خۆی ڕێژیم و ئامریکا له ئێستادا خه‌ریکه کاره‌کانی خۆی به‌ره‌و پێش ده‌بات.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم ئاماده‌یی ڕێژیمی بۆ دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ به "عاقڵانه" و "جوامێریـ"ـ ناو لێ بردووه.
دۆناڵد ترامپ له ماوه‌ی هاتنه‌سه‌رکاریه‌وه به گرتنه‌پێشی سیاسه‌تی سه‌ختگیرانه دژی ڕێژیمی ئێران به شێوه‌یه‌کی جیددی ئه‌و ڕێژیمه‌ی خستووه‌ته سه‌ر دووڕێیانی ملکه‌چبوون یان هێرشی نیزامی