
نوێترین ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران له‌مه‌ڕ دۆخی خاوه‌ن کار و بێکاره‌کان له زستانی ١٤٠٣ی هه‌تاویدا نیشان ده‌دات که ڕێژه‌ی بێ‌کاری له‌نێو ده‌رچووانی زانکۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵادا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ١٠ له‌سه‌د که به‌نیسبه‌ت ڕێژه‌ی بێکاریی گشتی ئه‌و وڵاته زۆر زیاتره.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ناوه‌ندی ئاماری ڕێژیم ڕێژه‌ی بێکاریی گشتیی ئەو حه‌شیمه‌تەی کە ١٥ ساڵە چالاکە له زستانی ڕابردوودا له ئێران ٧.٨ له‌سه‌د ڕاگه‌یه‌ندراوه، له‌نێو ده‌رچووانی زانکۆ‌دا ٧٩٥ هه‌زار که‌س بێکار هه‌یه و ژنان له کۆی ئاماری گشتیی بێکارانی ئێران‌دا پشکی شێریان به‌رکه‌تووه و زۆرترین ڕێژه‌ی بێ‌کاری له‌نێو ئه‌و توێژه‌ی کۆمه‌ڵگادایه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و خشته‌یه له کۆی گشتی ئه‌و ئاماره‌دا ٣٨.٩ له‌سه‌د بێکارانی ئێران ده‌رچووانی زانکۆ پێکی دێنن.
ئه‌و ئاماره‌ی به‌رچاوه‌ی بێکاریی ده‌رچووانی زانکۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا له ئێران‌دا له کاتێکدایه که ده‌وڵه‌تی سێزدەهەمی ڕێژیم به‌ڵێنی دابوو که ١٥ له‌سه‌د ده‌رفه‌ته کارییه‌کان تایبه‌ت بۆ ئه‌و توێژه ته‌رخان بکات به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئاماره ئه‌و ڕێژه‌یه نه‌ک هه‌ر به‌نیسبه‌ت ساڵی پێشووتره‌وه دانه‌به‌زیوه به‌ڵکوو ٠.٥ له‌سه‌د هه‌ڵکشانی بووه.
شایانی باسه ئاماره‌کانی ڕێژیمی ئێران هه‌موو کات دوور له ڕاستی بووه و ڕێژه‌ی بێ‌کاری، هه‌ژاری، نه‌داری، هه‌ڵاوسان، خۆکوژی، تووشبووانی مادده هۆشبه‌ره‌کان، له‌سێداره‌دراوان، به‌ندکراوان و قه‌تڵه حکوومه‌تییه‌کان ناڕاست و دوور له ئاماری ڕاسته‌قینه بڵاو کراوه‌ته‌وه و خه‌ڵکی ئێران و جیهان له بوونی ئامارێکی دروست و جێگه‌ی بڕوا بێبه‌ش کراون.