
ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی عه‌سری پاریس له دووتوێی بابه‌تێکدا هۆکاری قەبووڵکردنی دانوستانی عه‌لی خامنه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکای بۆ ترس له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک، شه‌ڕی ئه‌مریکا و ئیسرائیل، سستبوون و بێهێزیی ده‌سه‌ڵاتی پێکهاته‌ی ڕێژیم له نێوخۆ و ناوچه‌که گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی لۆمۆندی فه‌رانسه، له نوێترین بابه‌تی خۆیدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه که عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیمی ئێران که هه‌تا ئه‌م دواییانه‌ش دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکای به گه‌مژانه، بێ سوود، غه‌یره ئه‌خلاقی و بێ شه‌رافه‌تی ناو لێ ده‌برد و ده‌یوت ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دانوستان بکه‌ین ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ بکوژه‌کانی قاسم سولێمانی دانانیشین به‌ڵام له ئێستادا له به‌رامبه‌ر ئه‌مریکادا ملکه‌چ بووه.
به‌پێی ئه‌و بابه‌ته‌ی ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌رانسه، ڕێژیمی ئێران که له ئێستادا له هه‌موو کاتێک زیاتر له ته‌نگانه و نیگه‌رانیی داهاتووی خۆیدایه بابه‌تی "دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ"ی کردووه‌ته بیانوو به‌ڵام عه‌لی خامنه‌یی له ترسی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی نیوخۆی ئێران و مه‌ترسیی هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر ترامپدا چۆکی داداوه و خه‌ریکه ده‌چێته نێو پڕۆسه‌ی دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا پەرژاوه‌ته سه‌ر قسه‌کانی حوسێن مووسه‌ویان دیپلۆماتی پێشووی ڕێژیم له ئه‌مریکا که لە زمانی ئه‌وه‌وه نووسیویه‌تی: "دانوستانی ناڕاسته‌خۆ ده‌توانێت به خێرایی ببێته دانوستانی ڕاسته‌وخۆ و ئه‌گه‌ر به‌ستێنی دانوستانه‌که له‌بار بێت، نوێنه‌رانمان ده‌توانن دوای دوو کاتژمێر بچنه نێو دانوستان و وتووێژی ڕاسته‌وخۆوه".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا باس له‌وه کراوه که ڕێژیمی ئێران له دۆخێکی زۆر هه‌ستیاردایه و ئیسرائیل زیانێکی زۆر جیددی به سیسته‌می به‌رگریی ئێران گه‌یاندووه و له دوای ڕووخانی ڕێژیمی ئه‌سه‌د له سووریه، زیانی زۆری ئیسرائیل به حیزبوڵڵا، حه‌ماس و حوسییه‌کان، ڕێژیمی ئێران زۆر زیاتر له جاران لاواز و بێهێز بووه.