
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ی وڵاتی چین که به‌شێک له تۆڕی هاورده‌کردنی نه‌وتی گه‌مارۆله‌سه‌ری ئێران بوو، سزا دا و له ئێستادا ڕێژه‌ی هاورده‌کردنی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن چینه‌وه لانیکه‌م له دوو مانگی ڕابردوودا له سنووری ١.٨ میلیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا تێپه‌ڕیوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی "ڕویتێرز" گه‌رمارۆ نوێکانی ئه‌مریکا که پێش ده‌سپێکی دانوستانی ئێران و ئه‌مریکا له عه‌مان بووە، کۆگەی پاشەکەوتکردنی کۆمپانیایەکی چینی کردووەتە ئامانج کە لە ڕێگەی لوولەوە بەستراوەتەوە بە پاڵاوگەی نەوت. گرووپی وزه‌ی گوانگشا ژوان که نه‌وتی خاو و به‌روبوومی نه‌وتی له دوورگه‌ی هوانگ زشانی له‌به‌ر ده‌ستدا بوو کاری هاوردەکردنی نەوت لە ئێرانی لە ئەستۆ بووە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ئه‌و کۆمپانیایه له کڕین و به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومی نه‌وتی ئێران ڕۆڵی بووه له هه‌مان کاتیش‌دا سه‌رچاوه بازرگانییه‌کانی که‌پلێر و ڤێرتسکا که له بواری شوێنهه‌ڵگرتنی نه‌وتکێشه‌کاندا چالاکن شوێنی چه‌ندین که‌شتی و نه‌وتكێشی چین و ئێرانیان هه‌ڵگرتووه که به هیوای ده‌ورلێدانی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران بوون.
دۆناڵد ترامپ له مانگی ڤێورییه‌دا به‌ڵێنی دابوو که به‌هۆی "گوشاری لانیزۆریـ"ـی ئه‌مریکاوه هاورده‌کردنی نه‌وتی ڕێژیمی ئێران بگه‌یه‌نێته سفر هه‌تا ڕێگری له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی بکات.
ئه‌مریکا پێشتر چه‌ندین تۆڕی دیکه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران بۆ وڵاتی چینی سزا دابوو و وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا، جوگویه‌ندێر سینگ برار شارۆمه‌ندی خه‌ڵکی هێند که خاوه‌ن ٣٠ که‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگر بوو به‌هۆی ڕاگواستن و ده‌ڵاڵی بۆ نه‌وتی ئێران سزا دابوو.
وڵاتی چین کڕیاری ٩٠ له‌سه‌دی نه‌وتی ئێرانه که سه‌ره‌ڕای پێشێلکردنی سزاکانی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن ناوگانی سێبه‌ره‌وه له ڕێگه‌ی ئاوه‌کانی مالێزی و سه‌نگاپووره‌وه نه‌وتی قاچاخی ڕێژیمی ئێران به وڵاتی چین ده‌فرۆشرێت.