کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازادیی سێ هاووڵاتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد

11:51 - 23 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، عوسمان(شوانە) جەهانی فەر، یووسف قاڵ و ڕەحمان دانا، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.

ئەم سێ هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرابوون.

لە ماوەی ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣دا، ئەم کەسانە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشکردن و پشکنینی ماڵەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوون.

 تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.