کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سایین قەڵا؛ تێکدانی دارستانەکانی دەوروبەری ڕووباری جەغەتوو

17:28 - 23 خاکەلێوه 2725

بەپێی وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، ڕێژەیەکی بەرچاو لە دارستانەکانی دەوروبەری ڕووباری جەغەتوو لە سایین قەڵا، بڕدراونەتەوە و بەم شێوەیە زیانی زۆر بە سروشت و ژینگەی کوردستان لەم ناوچەیە گەیشتووە.

بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەمە دووهەمین جارە کە کەسانێکی هەلپەرەست دەستیان بە بڕینی دارەکانی ئەم ناوچەیە کردووە.

بەرپرسانی ڕێژیم و ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیم لەمبارەوە کەمتەرخەمن و هیچ هەوڵێک بۆ پێشگرتن لەم هەوڵانە نادەن.

لەلایەکی دیکەشەوە هەندێک لە ناوەندەکانی ڕێژیم لە پشت ئەو کەسانەن کە بەم جۆرە زیان بە ژینگەی کوردستان دەگەیێنن.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، نموونەی لەم چەشنە لە کوردستان زۆر بووە و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیم وای کردووە کە بەسێکی بەرچاو لە دارستان و ژینگەی کوردستان بەرەو نەمان بچێ.