
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران داوای له ئه‌مریکا کردووه که لە دووتوێی ڕێککه‌وتنێکی نوێ‌دا ته‌واوی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران لا ببرێت، پاره ڕاگیراوه‌کانی ئازاد بکرێت و کۆتایی به گوشاری سه‌ر کڕیارانی نه‌وت به‌تایبه‌ت چین بهێنرێت.
بڵاڤۆکی واڵ ستریت ژۆرناڵ له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه که به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی نوێ‌دا خوازیاریی لابردنی ته‌واوی گه‌مارۆکانن و داوایان کردووە کە به میلیارد پاره‌ی ڕاگیراو ئازاد بکرێت و گوشاره‌کان بۆ سه‌ر چین و کڕیارانی دیکه‌ی نه‌وتی ئێران که‌م بکرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێژیمی ئێران له به‌رامبه‌ردا ئاماده‌یی ته‌واوی بۆ پیتاندنی ئۆران‌یۆم به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌رجام ده‌ربڕیوه.
به وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمیی دیکه، ئامانج له‌و دانوستانه‌ی نێوان ئه‌مریکا و ئێران له ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاکه‌لێوه بۆ چوونه نێو ورده‌کاریی چالاکیی فه‌ننیی ناوکیی ڕێژیم نه‌بووه به‌ڵکوو بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی به‌ستێنی وتووێژی داهاتوو و لێکتێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی نێوان هه‌ردوولا بووه.
هه‌روه‌ها ویتکاف نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌و دانوستانه‌دا ڕایگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری ملنه‌دانی ڕێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ وه‌لانانی به‌رنامه‌ی ناو‌کی به زووترین کات ترامپ له‌و بواره‌وه ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.
شایانی باسه هه‌تا ئێستا ڕوون نییه ئایا ترامپ لە بەرانبەر ئاوا داواکارییه‌کدا چ هه‌ڵوێستێکی ده‌بێت به‌ڵام پێشتر ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی له خامنه‌یی کردبوو که له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنی دڵخواز ئه‌وە هێرشی نیزامیی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست پێ ده‌کات.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چاوه‌دێریی توندی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیم یه‌کێک له مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌مریکایه.