کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کوڕی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات

11:12 - 24 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی هەینی۲۲ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شۆڕش ئیفتخاری کوڕی شەهیدی فەرماندە قادر ئیفتخاری بە هۆی وەرگەڕانی ترەیلی لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان گیانی لەدەست دا.

شۆڕش ئیفتخاری تەمەنی ٤٣ ساڵ بووە و لە ڕووداوێکی هاوتۆچۆدا لەگەڵ ٥ کەسی دیکە گیانی لەدەست داوە.

شەهید قادر ئیفتخاری ساڵی ١٣٣١ لە چەشمەگوڵ لە دایک بووە. ناوبراو فەرماندەی هێز بووە و لە ڕۆژی ٥ی سەرماوەزی ١٣٦٢ی هەتاویدا لە تیكهەڵەچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە شنۆ شەهید بووە و تەرمەکەی لە زەنگیاوێی پیرانشار بە خاکی کوردستان سپێردراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.