
ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە شاری لیدزیی بریتانیا كێبڕكێیەکی پاڵەوانەتیی یاریی بۆكس لە ئاستی باكووری بریتانیا بەڕێوە چوو.
لاوێکی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی مەهدی خوسرەوی خەڵكی شاری مەریوان لەم یاریانەدا بەشدار بوو كە زۆر ئازایانە توانی پلەی یەكەمی كێشی ٦٠ كیلۆ بە دەست بهێنێت.
ناوبرا توانی ئیزنی بەشداری لە پاڵەوانەتی وڵاتی بریتانیا بەدەست بهێنێت.
مەهدی خوسرەوی لایەنگەری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانە و ساڵانێک لە بواری وەرزشیدا چالاکە.