کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

13:08 - 24 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۲ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک، ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له یەکێک له بنکەکانی حیزب بەرز ڕاگیرا.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە به سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد.

دوای بەخێرهێنانی بەشدارانی ڕێوڕەسم لەلایەن پێشکەشکاری ڕێوڕەسم هاوڕێ "کانی ئاجـی"ـەوە، بەڕێز پێشەوا عەلیپوور ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات چەند وتەیەکی پێشکەشی بەشداران کرد.

پاشان سروودێک لەژێر ناوی "هەستن هەستن ئەی لاوەکان" لەلایەن کۆڕی سروودی کۆمیتەی ئاگریی یەکیەتیی لاوانەوە پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەدا پەیامی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوان لەلایەن سەید واحید ئەحمەدی، جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوانەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

دواتر شاعیری گەورەی گەلەکەمان "مامۆستا بێبەش" شێعرێکی لەژێر ناوی "هاواری دار" پێشکەشی بەشداران کرد.

پاشان شێعری "ڕۆژی خۆشی"ی شاعیری نەمری کورد مامۆستا هێمن لەلایەن لاوی خۆشەویست "ماکوان خوسرەویـ"ـیەوە پێشکەش کرا.

لە بڕگەی دواتردا ناوی ئەو ڕێکخراوانە کە سەبارەت بە ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوە پەیامی پیرۆزباییان بۆ ڕێوڕەسم ناردبوو، خوێندرایەوە.

ــ لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمدا، لەوحی ڕێزلێنان درا بە ئەندامانی چالاکیی کۆمیتەی "ئاگری" و چەند هاوڕێی دیکە کە لەوحەڪان لەلایەن مامۆستا بێبەش و کاک ئەحمەد قازییەوە پێشکەش بە هاوڕێیان کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی گشتیی بەشداران کۆتایی پێ هات.