
فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا بنکه نهێنییه‌کانی حوسییه‌کانیان له سێ پارێزگای یه‌مه‌ن کرده ئامانج و زیانێکی زۆریان به‌و گرووپه گه‌یاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "ئه‌لعه‌ره‌بییه" له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا کۆمه‌ڵێک هێرشی ئاسمانیی وردیان دژی بنکه نیزامی، کۆگای چه‌کوچۆڵ و ته‌قه‌مه‌نیی حوسییه‌کان له سێ پارێزگای "ئه‌لبه‌یزا"، "ئه‌لحوده‌یده" و "سه‌عده‌ت" به‌ڕێوه بردووه.
به وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ئاگادار، له پارێزگای ئه‌لبه‌یزا چوار هێرشی ئاسمانیی له ده‌وروبه‌ری ناوه‌ندی فه‌ننیی ناوچه‌ی "ئه‌لسوومعه" ئه‌نجام دراوه و له‌و هێرشه‌دا بنکه‌ی نیزامی و کۆگاکانی چه‌کوچۆڵی نهێنیی گرووپی حوسییه‌کان له نزیکی ئه‌و ناوه‌نده کراوه‌ته ئامانج.
به‌پێی ئه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه ڕاده‌ی ئه‌و هێرشانه له ئاستێک‌دا بووه که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌کی کۆگا ته‌قه‌مه‌نییه‌کان بۆ ماوه‌ی سێ کاتژمێر ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه.
هه‌ر له‌و هێرشه‌دا چه‌ندین تیمی ئه‌و گرووپه که له نێو ماشین و له کاتی هه‌ڵاتندا بوونه کراونه‌ته ئامانج و ٢٠ هه‌تا ٣٠ که‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه کوژراون.
هه‌روه‌ها له پارێزگای "ئه‌لحوده‌یده"، ئه‌مریکا دوو هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر بنکه‌ی نوێی نیزامیی حووسییه‌کان له ناوچه‌ی "ئه‌لمونیره" به‌ڕێوه بردووه که تێیدا چه‌ندین وێستگه‌ی گرینگیی ئه‌و گرووپه که به مه‌به‌ستی ناردنی دڕۆنی هێرشبه‌ر و شناسایی که‌ڵکیان لێ وه‌رگیراوه، به ته‌واوه‌تی له‌نێو بردووه.
له‌م هێرشه‌یشدا ٥ هه‌تا ٨ که‌س له چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه کوژراون.