کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان شاری پاوە

12:56 - 25 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دایە عەینا زەنجیری دایکی شەهید کەیۆمەرس عەلەوی کۆچی دوایی کرد.

شەهید کەیۆمەرس عەلەوی  کادری دەره‌جه ٤ی حیزب بوو کە ساڵی ١٣٣٩ لە پاوە لەدایک بووە.

ناوبراو ڕۆژی ١٥ی خەرمانانی ١٣٦٣ لە چەمەپانی هەوشار لە تێکهەڵچوونێکدا شەهید بووە و تەرمەکەی لە قۆجەی هەوشار بە خاک سپێردراوە.

کوڕێکی دیکەی دایە عەینا بە ناوی شاهۆ عەلەوی ساڵانێک لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا بووە و ئێستا وەکوو ئەندامی ئاشکرای حیزب لە دەرەوەی وڵات خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.

دایە عەینا هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.