کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ناوچەی نەوسوود

12:58 - 25 خاکەلێوه 2725

 

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، شێرزاد مەنووچێهری کوڕی مەحموودخان، خەڵکی گوندی شۆشمێی ژووروو سەر بە نەوسوود لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد.

بنەماڵەی کاک شێرزاد دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات لە ساڵی ٥٧ دا، تێکەڵی خەبات بوون و برایەکی بە ناوی مەنووچێهر مەنووچێهری ئێعدام دەکرێت.

پاشان کاک شێرزاد و برایەکی دیکەی بە ناوی کاک بێهرووز مەنووچێهری وەک پێشمەرگە لە هێزی شاهۆی ئەو کاتی حیزبی دێموکراتدا چەکی پێـشەرگایەتییان لە شان کرد و لە هەموو شەڕەکانی ناوچەی هەورامان بەشدار بوون.

پاش گیرانی ناوچەی هەڵەبجە لە کوردستانی باشوور، ناوبراو لە سەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێو ماڵ و منداڵەکانییەوە و دواتر لەلایەن ڕێژیمی ئیرانەوە دەسبەسەر کرا، بەڵام پاش ئازادکرانی لە زیندان سەرەڕای ئازار و گوشاری ڕێژیم بەردەوام پێوەندیی لەگەڵ حیزب هەبوو و هەتا کاتی کۆچی دوایی وەفادار بە ڕێبازی حیزب و شەهیدان مایەوە .

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.