
ڕۆژی دوشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مام کەریم فەتحوڵڵاپوور، خەڵکی ئاوایی مەمێند سەربە ناوچەی سندووسی نەغەدە و باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مام کەریم کەسێکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەی سندووس و لە هەمان کاتدا جێگای ڕێز و متمانەی خەڵک بوو.
کورێکی ناوبراو بە ناوی عوسمان فەتحوڵڵاپوور پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە.
عوسمان فەتحوڵڵاپوور لە ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٦٨دا و دۆڵی پردانان شەهید بووە.
مام کەریم هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە رێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.