کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە نەغەدە

21:55 - 25 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کاک سۆفی حەسەن عومەری، خەڵکی شاوەلە و دانیشتووی شاری نەغەدە و باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کوڕێکی سۆفی حەسەن بە ناوی ڕەحمان عومەری پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

ڕەحمان عومەری  ساڵی ١٣٣٤ لە شاوەلە لە دایک بووە، لە هێزی ئەفشین پێشمەرگە بووە و لە ساڵی ٥٨دا لە دەرگیرییەکدا لە قەڵاتان شەهید بووە و هەر لەوێ بە خاک سپێردراوە.

سۆفی حەسەن هەتا دواهەناسەی ژیان وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی شاری نەغەدە بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.