
هه‌رکام له ڕێکخراوه ژینگه‌پارێزییه‌کانی ژینبانانی سروشتی بۆکان و یارانی زاگرۆسی سه‌قز له ئاوایی گه‌ردیگلانی بۆکان هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندنیان به‌ڕێوه برد.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی خاکه‌لێوه، ڕێکخراوی ژینبانانی سروشتی بۆکان و یارانی زاگرۆسی سه‌قز به هاوکاریی خه‌ڵکی ژینگه‌پارێز و دۆستانی ژینگه ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا له هه‌ڵمه‌تێکی ژینگه‌پارێزییدا و به هه‌ره‌وه‌زی و هاودڵییه‌کی زۆره‌وه زیاتر له ٤٠٠ نه‌مانیان له ئاوایی گه‌ردیگلان چاند.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا له چه‌ند شاری کوردستان هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزی به‌ڕێوه چووه.
ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە سەر ڕێگای سەرەکیی گوندی دزڵی (مەڕەوگاوا) لەلایەن خەڵکی ئاوایی دزڵی و ئەندامانی بیرسەوزی کۆمیتەی دێکانیی ئەنجومەنی سەوزی چیا هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندن بەڕێوه چوو و زیاتر له ٣٠٠ نه‌مام دانرا.
به ده‌سپێشخه‌ریی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی دێکانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ژینگه‌ییه، هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزی و دێته‌کانی له‌ژێر دروشمی "شه‌ریفانه و پڕ ئۆمێد به‌ره‌و ساڵی نوێ، نه‌ورۆزانه‌مان ژینگه‌یه‌کی خاوێنه" له زۆربه‌ی دێهاته‌کانی مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو.
وه‌کوو نه‌ریتی هه‌موو ساڵێک چالاکانی ژینگه‌یی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له به‌ره‌به‌ری ساڵی نوێ و یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانی هه‌موو ساڵێکدا کۆڵان و چه‌م و ڕووباری دێهاته‌کانی ناوچه‌کانی مه‌ریوان خاوێن ده‌کەنەوە و له هه‌ندێک شوێنیش‌دا به چاندنی نه‌مام و چالاکیی دیکه به‌ره‌و پێشوازی ساڵی نوێوه ده‌چن.
ئه‌و ئاواییانه‌ی مه‌ریوان که هه‌ڵمه‌تی دێته‌کانی تێیاندا به‌ڕێوه چوونه بریتین له: "دووپلووره، سوورکه‌وڵ، شارانی، بناوه‌چه‌ڵه، بێکه‌ڕه، وه‌یسه، ده‌رزیان، چۆڕ، گۆشخانی، سیاناو، ساوا، گوێزه‌کوێره، به‌رقه‌ڵا، گوڵچێر،نگڵ، نژمار، ده‌ره‌وه‌ران و ئێنگیجه".
شایانی باسه له‌و هه‌ڵمه‌ته ژینگه‌پارێزییه‌دا هه‌موو چین و توێژێک وه‌کوو، منداڵان، مامۆستایانی ئایینی، مامۆستایانی قوتابخانه، منداڵان، کچان و ژنان و لاوان به‌شداریی بێوێنه‌یان کردووه.