
پارێزگاری ڕێژیم له کرماشان وێڕای ناوهێنانی په‌راوێزنشینی وه‌کوو زیانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، وتوویه‌تی: "زیاتر له ٣٥٠ هه‌زار که‌س له حه‌شیمه‌تی پارێزگای کرماشان له ناوچه په‌راوێزنشینه‌کاندا ده‌ژین".
مه‌نووچێهر حه‌بیبی پارێزگاری ڕێژیم له کرماشان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاکه‌لێوه، له کۆبوونه‌یوه‌یه‌کدا وتوویه‌تی: "له کرماشان‌دا ٣٥ گه‌ڕه‌کی په‌راوێزنشین هه‌یه که له کۆی حه‌شیمه‌تی دوو میلیۆنیی ئه‌و پارێزگایه‌دا زیاتر له ٣٥٠ هه‌زار که‌س له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی حه‌شیمه‌تی ئه‌و پارێزگایه‌ی وه‌کوو ئاستەنگێکی دیکه‌ی حه‌شیمه‌ت ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ٢٥٩ هه‌زار که‌سی به‌ساڵاچوو له پارێزگای کرماشان‌دا هەن که پێویسته که‌ره‌سته‌ی خزمه‌تگوزاریی پێویستیان له بواری ته‌ندروستی و توانایبه‌خشییهوە بۆ دابین بکرێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو باسی له ڕێژه‌ی به‌رچاوی خۆکوژی وه‌کوو دیارده‌یه‌کی زیاناویی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کردووە.
حه‌بیبی له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ئاماژه‌ی به هه‌ڵکشانی ئاماری توندوتیژیش له‌و پارێزگایه کردووه که ڕێژه‌یه‌کی ئێجگار زۆره.
ڕاده‌ی بێ‌کاری، هه‌ژاری، نه‌بوونی چاوه‌دێری و به‌رنامه‌یه‌کی دروست و ستاندارد، نه‌بوونی هیچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ک له پارێزگاکانی کوردستان به‌تایبه‌ت ئیلام و کرماشان هۆکاری سه‌ره‌کیی دیارده‌ی خۆکوژی، توندوتیژی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی حه‌شیمه‌ت و په‌راوێزنشینییه.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، پارێزگای کرماشان لە لووتکەی یەکەمی ڕیزبەندی بێ‌کاری لە ئێراندایە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێژەی بێکاریی کرماشان لە زستانی ساڵی ڕابردوودا لە ١٧.٤٪ بۆ ١٥.٢٪ دابەزیوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە تێکڕای گشتی لە ئێران تەنها لەسەدا ٠.٨٪ کەمی کردووە، واتە ٨.٦٪ بۆ ٧.٨٪.
ڕێژەی بێ‌کاری لە پارێزگای کرماشان لە بەهاری ساڵی ڕابردوودا ١٢٪ لە هاویندا ١٢.٦٪ و لە پاییزدا ١١.٨٪ ڕاگەیەندرا و لە زستانی ساڵی ١٤٠٣شدا لە ئاستی بێکاریدا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
لە حاڵێکدا هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر سیاسەتی بەرزکردنەوەی ڕێژەی حەشیمەت لە ڕێگەی گەڵاڵەی جەوانیی حەشیمەتەوە تووشی شکست بووە، نیگەرانییەکان لەسەر پیربوونی حەشمیەتی ئێران بە تایبەت پارێزگای کرماشان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
کارناسێکی بەشی تەندروستیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان وتوویەتی: ''ئێران لە بەردەم قەیرانێکی جیددیی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوواندایە و پارێزگای کرماشان بە هۆی بەرزیی ڕێژەی پیربوونی دانیشتووان لە دۆخێکی نیگەرانکەردایە.