کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە ناوچەی مەحاڵی مەهاباد

12:15 - 27 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حاجی سەعید مەحموودی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی ئاوایی بەردەمێش لە ناوچەی مەحاڵی سەر بە شاری مەهاباد، بە هۆی پیری نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حاجی سەعید ئەندامێکی تێکۆشەر و دڵسۆزی حیزب بووە و ماڵەکەی لە ڕابردوودا بەردەوام جێگای حەسانەوەی پێشمەرگەکانی هێزی شەهید پێشەوا بووە.

تەرمی ناوبراو ڕۆژی شەممە لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە لە گۆڕستانی ئاوایی بەردەمێش بە خاک ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.