
له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامیی گوشاره لانیزۆرییه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، کۆمه‌ڵێک له کۆمپانیا و نه‌وتکێشه‌کان که له بواری هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ڕێژیمی ئێرانه‌وه چالاکن، سزا دراون.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا، له‌م ده‌وره نوێیه‌دا هه‌ندێک له‌و کۆمپانیا و که‌سایه‌تییانه به‌تایبه‌ت وڵاتی چین که له ڕاگواستنی نه‌وتی ئێران‌دا به‌شدارییان کردووه، سزا دراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا کۆمپانیای چینیی "شاندۆنگ شێنگ شینگ" که به پاڵاوتگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ به ئه‌ژمار دێت به‌هۆی کڕینی زیاتر له یه‌ک میلیارد دۆلار نه‌وتی خاوی ئێران که سه‌ر به هێزی قودسی سپای پاسدارانه، له‌نێو ئه‌و پێڕسته‌دایه.
هه‌روه‌ها ئه‌مریکا چه‌ندین کۆمپانیای که‌شتیڕانی و نه‌وتکێشی دیکه‌ی له چوارچێوه‌ی ناوگانی ناسراو به "ناوگانی نهێنیـ"ـی ئێران که عه‌مه‌ڵیاتی ڕاگواستنی نه‌وتی ئێران بۆ چین له ڕێگه‌ی به کار‌هێنانی ئاڵای وڵاتانی پاناما، کامێرۆن و مالیزییه‌وه چالاکییان کردووه، سزا دراون.
ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و که‌شتییانه‌ی که له ناوچه‌کانی هۆنگ کۆنگ، پاناما، مالیزی و مارشاڵ جێگیر بوونه، سزا ده‌درێن.
شایانی باسه ئه‌وه شەشه‌مین ده‌وری گه‌مارۆکانه بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران که له کاتی ده‌رکردنی نووسراوه‌ی ئه‌منییه‌تیی میللیی نوێی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپ له مانگی فێڤرییه‌وه به ئه‌ژمار دێت.
هه‌روه‌ها له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه که هه‌ر کۆمپانیا و پاڵاوتگه‌یه‌ک پێوه‌ندیی به مامه‌ڵه‌ی نه‌وتیی ڕێژیمه‌وه هه‌بێت، سزا ده‌درێت.