
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۷ی خاکەلێوەی ۱٤۰٤ی هەتاوی، کاک بایز حوسێنپوور ناسراو بە باییز میرزا کوڕی کاک ئەحمەد میرزا، خەڵکی ئاوایی کۆنەلاجانی پیرانشار پاش سێ ساڵ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە لە تەمەنی ۵٤ ساڵیدا و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کۆچی دوایی کرد.
کاک بایز میرزا ماوەی چەندین ساڵ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی حیزبی بەڕێوە دەبرد و دڵی بۆ ڕزگاریی کوردستان لێ دەدا و هیوایەکی زۆری بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلەکەی هەبوو.
جێگای ئاماژەیە برایەکی ناوبراو بە ناوی سولەیمان میرزا لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدایە و خزمەت بە حیزب و گەل دەکات.
تەرمی کاک بایز میرزا لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی کوردستان لە کۆنەلاجان بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.