
بەپێی ڕاپۆرتی چاو نیووز، حاجی مامۆستا مەلا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامیعەی چوار یاری نەبیی سنە و وانەبێژی قوتابخانە ئایینییەکان، دیسانەوە بانگی دادگای تایبەتی ڕوحانییەتی هەمەدان کرا.
ئەم مامۆستا و زانا ئایینییە کە پێشتریش بەهۆی پشتیوانیکردن لە خەڵک و بزووتنەوەی ژینا بانگ کرابوو و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، دەبێ ڕۆژی دووشەممە یەکی بانەمەڕ لە دادگای تایبەتی ڕوحانییەتی هەمەدان ئامادە بێت.
ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١، مامۆستا لوقمان ئەمینی بە هۆی پاڵپشتی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە بێ بەڵگەی یاسایی لە جاددەی مەریوان و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.