
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ئه‌رزی ده‌رمان به شێوه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ر نه‌ک هه‌ر گیانی نه‌خۆشه تایبه‌ته‌کان به‌ڵکوو بژێوی میلیۆنان کرێکار و خانه‌نشینی خستووه مه‌ترسییه‌وه و به گرانبوونی بێوێنه‌ی نرخی ده‌رمان قه‌یرانی گرانی و که‌میی ده‌رمان خه‌ریکه له ئێران‌دا کاره‌ساتێکی مرۆیی ده‌خولقێنێت.
له دوای ڕاگه‌یاندنی نرخی نوێی ٢٨ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌نی بۆ ئه‌رزی هاورده‌کراوی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشکی، نرخی ده‌رمان به شێوه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ڕووی له هه‌ڵکشان کردووه و سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیی گیانیی بۆ سه‌ر نه‌خۆشه‌کان، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌نێوچوونی هه‌لی کاری کرێکاران و خاوه‌ن پیشه‌کانیش یه‌کێک له لێکه‌وته‌کانی ئه‌و قه‌یرانه‌یه.
هه‌واڵده‌ریی کاری ئێران "ئیلنا" به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک له‌مه‌ڕ بڕیاری دیاریکردنی نرخی ئه‌رزی نوێی ده‌رمان، ده‌توانێت بۆ چینی که‌مداهاتی کۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌ت کرێکاران و خانه‌نشینه‌کان زۆر زیانبه‌خش و کاره‌ساتبار بێت.
به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ٦٠٠ له‌سه‌دیی نرخی هاورده‌کردنی ده‌رمان و گۆڕینی نرخی ئه‌رز له ٤ هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ن بۆ ٢٨ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن، نرخه‌کانی ده‌رمانی هاورده‌کراو و ته‌نانه‌ت ده‌رمانه ئێرانییه‌کانیش که به که‌ره‌سته‌ی خاوی هاورده‌کراو دروست ده‌بێت، شوێندانه‌ریی زۆری ده‌بێت.
ئه‌وه له کاتێکدایه که هه‌نووکه نرخی ده‌رمانی نێوخۆیی ٣٠ هه‌تا ٤٠ له‌سه‌د و ده‌رمانه بیانییه‌کان ١٠٠ هه‌تا ٢٠٠ له‌سه‌د گران بووه.
هه‌روه‌ها که‌میی هه‌ندێک ده‌رمانی زۆر پێویست وه‌کوو "ئادانکور ٢٠" بۆ تووشبووان به نه‌خۆشیی دڵ و "پیمۆزاید ٤" بۆ نه‌خۆشانی تووشبوو به ئەعه‌ساب و ڕه‌وان مه‌ترسییه‌کی زۆری بۆ سه‌ر گیان و سڵامه‌تیی نه‌خۆشه‌کان له ئێران به دواوه ده‌بێت.