
شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی ناسح فەیزی ناسراو بە ئامانج، خەڵکی داشاغڵ سەر بە شاری بۆکان بەهۆی گازگرتوویی لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا گیانی لەدەست دا.
کاک ناسح فەیزی ماوەی ٤ ساڵ لە دەیەی ٧٠ی هەتاوی پێشمەرگە بوو دواتر بەهۆی وەزعی نالەباری ژیان وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا، بەڵام هەمیشە وەفاداری ڕێبازی دێموکرات بوو.
ناوبراو شەوی ڕابردوو لە مەعدەنی ئاوایی داشاغڵ کە نیگابان بوو بە هۆی گازگرتوویی گیانی لەدەست دا.
ڕووداوەکە لە کانزایەکی ٸاسن ڕووی داوە کە ھیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا ڕەچاو نەکراوە و کرێکارەکە لە بن خێوتدا ڕۆژی کردووەتەوە و بە ھۆی خۆ پاراستن لە سەرماپکنیکێکی لەنێو خێوەتەکەدا ھەڵ کردووە و بە ھۆیەوە تووشی خنکان بووە. خاوەنی ٸەم کانزایە سپای پاسداران و کەسانی سەر بە سپان کە تەنانەت وڵامی ٸیدارە خۆجێیەکانی بۆکانیان نەداوەتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.