
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حاجی کامڵ حاتەمپوور، کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی حەلەقۆش لە ناوچەی سۆما، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
حاجی کامڵ کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو کە لە ناوچەی سۆما برادۆستدا زۆر هاوکاری هێزی پێشمەرگە و حیزبی دێموکرات بوو و خزمەتێکی زۆری بە حیزبی دێموکرات کردبوو، بۆ نموونە لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاویدا لە ناوچەی سۆما برادۆست تەرمی سێ شەهید بە ناوەکانی کەرەم کەڵەشی، باپیر مەولوودی و شەهید تاجەدینی لە دەستی ڕێژیم ڕزگار کرد و سەرەڕای هەوڵی زۆری دەزگای ئیتلاعات و سپای پاسدارانی ڕێژیم، نەیهێشت دەستیان بە تەرمی ئەو سێ شەهیدە بگات.
ناوبراو لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە لە ناوچەدا ناوبانگی هەبوو و لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتمانەکەیدا هەوڵی زۆری دابوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.