
پێنتاگۆن له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که له چه‌ند مانگی داهاتوودا ئه‌و هێزانه‌ی که بۆ شه‌ڕ له دژی داعش له سووریه ته‌رخان کردبوو هه‌تا ئاستی نیوه که‌م ده‌کاته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی "ڕویتێرز" به ئاماژده‌دان به به‌یاننامه‌ی پێنتاگۆن که ڕۆژی هه‌ینی بڵاو کراوه‌ته‌وه نووسیویه‌تی: "له ئێستادا نزیک به ٢ هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکایی له سووریه له چه‌ند بنکه‌ی جیاوازدان که زۆربه‌یان له باکووری ڕۆژاوای سووریه جێگیر کراون".
به‌پێی ڕاپۆرتی "ڕویتێرز" ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریه‌ی دێموکراتیک و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی کورده‌کان بۆ ڕێگریی له سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی داعش چالاکییان کردووه.
له‌و ڕاپۆرته‌ی پێنتاگۆندا باس له‌وه کراوه که هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریزم ته‌نیا تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نییه به‌ڵکوو یه‌کێک له شێوازه‌کانی لاوازکردنی داعش که‌مکردنه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی خه‌ڵکی ئاواره و ده‌سبه‌سه‌رکراوی ئه‌و گرووپه‌یه له ئۆردوگا و ناوه‌نده‌کانی باکووری ڕۆژاوای سووریه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، وته‌بێژی باڵای پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندووه که: "له ڕه‌وتی ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌دا و له ڕاستای به‌ڵێنییه‌کانی دۆناڵد ترامپ بۆ ئاشتی له ڕێگه‌ی هێزه‌وه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌ربردنی هێرش بۆ سه‌ر پاشماوه‌کانی داعش دووپات ده‌کاته‌وه".
به وته‌ی شان پارنێل، ئه‌و بڕیاره‌ی پێنتاگۆن ئاگاهانه و به پشتبه‌ستن به دۆخی هه‌نووکه‌یی بووه که بوونی نیزامیی ئه‌مریکا له سووریه له مانگه‌کانی داهاتوودا بۆ هه‌زار سه‌رباز که‌م ده‌کرێته‌وه.
داعش له ساڵی ٢٠١٤ی زایینی ده‌ستی به سه‌ر به‌شێکی گه‌وره له سووریه و عێراقدا گرت به‌ڵام دواتر به هاوکاریی ئاسمانی و پشتیوانیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆڵی هێزه‌کانی سووریه‌ی دێموکراتیک و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له ساڵی ٢٠١٩دا ته‌واوی ئه‌و ناوچانه ئازاد کرانه‌وه.