
ژمارەی ٨٩٣ی کوردستان چاپ و بڵاو بۆوە
ژمارە ٨٩٣ی ڕۆژنامەی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی "کوردستان"دا جیا لە هەواڵ و ڕاپۆرتی تێکۆشانی حیزبی لە ماوەی نیوەی دووهەمی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
- کەڵەکەبوونی قەیرانەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پرسی کورد و داهاتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران/ مستەفا مەولوودی
- دەسەڵات و ئایدۆلۆژیای زمانی لە ڕاگەیەنراوی هەڕەشەیی ٨٠٠ نوخبەی ئێرانیدا/ د. ڕەحیم سورخی
- کوردپەروەریی ڕاستەقینە لە هەستی نەتەوایەتییەوە سەرچاوە دەگرێت و لە بیری نەتەوایەتیدا قووڵ دەبێتەوە/ چرا یاسین
- تێڕامانێکی کورت بۆ پێوەندیی نێوان حیزب و کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵات/ حەسەن شێخانی
- لە نەورۆزی کوردستانەوە تا پێنووسی عومان/ سەربەست ئورمیە
- "نەورۆزی یەکگرتن"/ دیاکۆ ع. بۆکانی
- ئەی ویلایەتی فەقێ؟!/ ئاسۆ مینبەری
- هەڵدانەوەی کۆنەبرین؛ کارێکی نابەرپرسیارانە/ هەردی سەلیمی
- لە ژینای کوردستانەوە هەتا عومان و پێنووس دزەکە!/ کاوە سندووسی
- خاکیپۆشی دەبێتە یۆنیفۆرمی سەربازیی کورد لە ڕۆژهەڵات/ ڕێباز مەریوانی
- ١٠ی ئاوریل، ڕۆژی ڕیسوایی کۆماری ئیسلامی/ شەماڵ تەرغیبی
- فوتباڵ وەک "زمانی دەربڕین"!/ ئەمیر باباخانی
- خەڵک لە کوێی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکادان؟/ ئەلبورز ڕوویینتەن
- وەڵامێک بۆ نیگەرانیی نووسەران، ئەکادیمیست و ئایدۆلۆژیستەکانی ئێران ٨٠٠ کەسی/ حەسەن قارەمانی
- ڕاخوشینی ئەستێرەی بەند و گۆرانیی کوردی لە ئاسمانی ئەدەب و هونەری میللیدا/ حەمەڕەسووڵ کەریمی
- کاریگەریی قەڵەمی زێڕین لەسەر چۆنیەتیی "دان و هەستان"/ دارسمە
- هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید محەممەدئەمین نادری)/ برایم چووکەڵی
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی فایلی پیدیئێفی ژمارە ٨٩٣ی "کوردستان" کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە