
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خاەلێوەی ١٤٠٤، حاجی ڕەحیم ئەمینزادە کوڕی کاک حەمەدی بنەژاژی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویستی خەڵکی بانە لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ماڵی حاجی ڕەحیم، بنکەی هاوڕێیانی ٤٦_٤٧ بووە و هاوکات چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەشیان پێشمەرگە بوون و چەند کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.