
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە گرووپی حەماس بە سەرمەشق وەرگرتن لە حیزبوڵڵای لوبنان، نایهەوێت چەک دابنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبییە، ئەم بەرپرسە بە ڕادیۆ و تلویزیۆنی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە حەماس هەموو پێشنیارەکان بۆ دانانی چەک ڕەت دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەم بەرپرسە پشتڕاستی کردووەتەوە کە بەردەوامبوونی شەڕ و تێكهەڵچوونەکان لە ناوچەکە تاکوو هەڵوەشاندنەوەی لقی چەکداریی حەماس لە غەززە درێژەی دەبێت.
هەروەها ڕاپۆرتەکە باسی لەوە کردووە، حەماس ئامادەیی خۆی بۆ ڕادەستکردنی هێز لە غەززە دەربڕیوە.
ئەم بەرپرسە ئیسرائیلییە ئاماژەی بەوەش داوە کە نەمانی دەسەڵاتی غەززە لەژێر دەستی حەماسدا، سەرەکیترین پێش مەرجی هەر چارەسەرێکی دیکە بۆ داهاتووی کێشەکانە.