
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی دوای ئەوەی ئێران ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبێت، نرخی نەوت لە لە مامەڵەکانی بازاڕی ئاسیادا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
نرخی نەوتی خاوی وێست تێگزاس بۆ ئەم مانگە بە ڕێژەی ١.٤ لەسەد دابەزی و گەیشتە ٦٣ دۆلار و ٧٩ سێنت بۆ هەر بەرمیلێک؛ هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١.٣ لەسەد دابەزی و گەیشتە ٦٧ دۆلار و ٧ سێنت.
دۆناڵد ترامپ له مانگی ڤێورییهدا بهڵێنی دابوو که بههۆی "گوشارە لانیزۆرییەکانی ئهمریکاوه هاوردهکردنی نهوتی ڕێژیمی ئێران بگهیهنێته سفر ههتا ڕێگری له دهستپێڕاگهیشتن به چهکی ناوکی بکات.
له چوارچێوهی بهردهوامیی گوشاره زۆرینەکانی ئهمریکا بۆ سهر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە چەندین خولدا کۆمهڵێک شیرکەت و نهوتهەڵگر که لە ههناردهکردنی نهوتی ڕێژیمی ئێرانداڕۆڵ دەگێرن سزا دراون.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوای شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە ناوچە و گوشاری ئابووری و گەمارۆ ئابوورییەکانی ڕۆژاوا، ناچار بوو لەگەڵ ئەمریکا بکەوێتە وتووێژ.
وتووێژەکانی ئێران و ئەمریکا دوو خوڵی لە وڵاتانی عومان و ئیتالیا بەڕێوە چووە و ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوتی خاو هەبووە.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوە و پاش کۆتاییهاتنی دانیشتنی دووهەمی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆم، پێتەختی ئیتالیا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و بەرپرسی شاندی وتووێژەکانی کۆماری ئیسلامی، لە سەر ئەرێنیبوون و بەرەوپێشچوونی وتووێژەکان جەختی کردەوە.