
هه‌ندێک له سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئیسرائیل به‌تایبه‌ت ئیسرائیل هیۆم به پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵده‌ری و شڕۆڤه‌ی کارناسان، باسیان له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی دانوستانه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ڕێژیمی ئێران کردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی بڵاڤۆکی "ئیسرائیل هیۆم" سه‌رچاوه‌یه‌کی نافه‌رمی له ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه که به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا به ئیسرائیلی ڕاگه‌یاندووه که "ئیسرائیل نابێت له ڕه‌وتی وتووێژه ناوکییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران بترسێت" که ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی سه‌رنه‌که‌وتنی ڕه‌وتی وتووێژه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکاییه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که "دۆناڵد ترامپ، سه‌رککۆماری ئه‌مریکا به باشی له هه‌ڕه‌شه جیددییه‌کانی ئێران تێگه‌یشتووه و ئه‌و دانوستانه به‌شێوه‌ی تایبه‌تیی خۆی به‌ره‌وپێش ده‌بات و به وردی ده‌زانێت چی ده‌کات".
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و بڵاڤۆکه‌ی ئیسرائیل، ده‌وڵه‌تی ترامپ هه‌تا ئێستا له خواست و داواکارییه‌کانی خۆی پاشه‌کشێی نه‌کردووه.
ده‌وری یه‌که‌می وتووێژه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ڕێژیمی ئێران له حه‌فته‌ی ڕابردوودا له مه‌سقه‌تی پێته‌ختی وڵاتی عو‌مان و ده‌وری دووهه‌می له ڕۆژی ڕابردوو له ڕۆمی ئیتالیادا به‌ڕێوه چووه و هه‌تا ئێستا هه‌ر دوولایه‌ن ڕه‌وتی وتووێژه‌کانیان به "سازێنه‌ر و ئه‌رێنی" له‌قه‌ڵه‌م داوه و بڕیاره ده‌وری سێهه‌می ئه‌و دانوستانانه‌ش له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له عو‌مان به‌ڕێوه بچێت.