
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، خاتوو ئامان یەزدانپەرەست دایکی شەهید عوسمان غەفاری، بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
خاتوو ئامان ژنێکی نیشتمانپەرەوەر و پێشمەرگەخۆشەویست بوو. ناوبراو جیا لەوەی کوڕێکی شەهیدی ڕێگای ڕزگاری بوو، برایەکیشی بە ناوی زورار یەزدانپەرەست لە کاتی هێرشی هێزە داگیرکەرەکان بۆ سەر گوندی مارەغان شەهید بوو. جێگای ئاماژەیە کە خوشکێکی ناوبراویش بە ناوی ئیقبال یەزدانپەرەست وەک هاوکاری کوردکاناڵ لە وڵاتی نۆروێژ ئەرکی حیزبی بەڕێوە دەبات.
خاتوو ئامان هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدەکانی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.