
له ٦٥ـه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتن له خواردنی به‌ندکراوانی سه‌رانسه‌ری به‌ندیخانه‌کانی ئێران لە که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان، به‌ندکراوانی به‌ندیخانه‌ی بێهبه‌هانیش په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به‌و که‌مپه‌ینه ڕاگه‌یاند.
که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ٦٥ـه‌مین حه‌فته‌ی چالاکیی خۆیاندا که هاوکاته له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی حه‌مید حوسێن‌نژاد حه‌یده‌رانلوو و پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌رییه‌کانی سه‌ر به سپای تێرۆریستیی پاسدارانه‌وه، له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندکراوه کورده‌یان به "جینایه‌تکارانه" له قه‌ڵه‌م داوه.
له به‌یاننامه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا هاتووه که به‌ندیخانه‌ی بێهبه‌هان به مانگرتن له خواردنیان خوازیاری ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دان بوون و له ئێستادا زیاتر له ٤٠ به‌ندیخانه له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا ئه‌ندامی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و که‌مپه‌ینه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه لانیکه‌م ٨٨ که‌س له‌وانه‌ش ٥ ژن، ٧ به‌ندکراوی سیاسی و ٢ منداڵ له سێداره دراون.
نووسه‌رانی به‌یاننامه‌ی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌دان به سزای له‌سێداره‌دان وه‌کوو ترسی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ڕێژیم له سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان، نووسیویانه: "ئه‌مه هۆشدارییه‌کی جیددییه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوه‌نده مافی مرۆییه‌کان هه‌تا له به‌رامبه‌ر ڕێژیمی ئێران‌دا بێده‌نگ نه‌بن و به هه‌وڵه کرده‌یی و شوێندانه‌ره‌کانیان دژی ئه‌و سزا دژه‌مرۆییه بوه‌ستنه‌وه".
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه که ڕێژیمی سێداره و سته‌مکاری ئێران هه‌رکات بگاته بنبه‌ست، سه‌رکوت بۆ سه‌ر خه‌ڵکی بێتاوانی ئێران په‌ره پێ ده‌دات و نووکی ئه‌و سه‌رکوتانه‌ش به‌ندکراوانی ده‌سبه‌سراو و بێپه‌نایه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕێکخراوی مافی مرۆیی ئێران که بنکه‌ی سه‌ره‌کییان له نۆروێژه، له‌سێداره‌دانی ٢٩٩ به‌ندکرانی له ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی پشتڕاست کرده‌وه.