
به‌پێی زانیارییه‌کانی به‌رپرسێکی ئه‌منییه‌تیی ئیسرائیل، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی ئیسرائیل چه‌ند مانۆڕی نیزامیی به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردن و چۆنیه‌تیی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌کییه‌کانی ڕێژیم و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه له ناوچه‌که به‌ڕێوه بردووه.
هه‌واڵده‌ری و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئیسرائیل له دووتوێی چه‌ند ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کرده‌وه که هێزه ئاسمانییه‌کانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی بانه‌مه‌ڕ، مانۆڕێکی به‌ربڵاویان به‌ڕێوه بردووه که تێیدا چه‌ند ئامانجی هاوشێوه‌ی هێرشی مووشه‌کیی ئێران بۆ سه‌ر بنکه ئاسمانییه‌کانی ئیسرائیل له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هاوشێوه‌سازیی کردووه.
به‌پێی لێدوانی چاوه‌دێران و کارناسانی بواری ئه‌منییه‌تی، ئه‌و مانۆڕه‌ی ئیسرائیل له ئێستادا نیشانه‌ی خۆئاماده‌کردنی نیزامیی ئیسرائیل بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی دانوستانه‌کانی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئه‌مریکایە.
به‌پێی ڕاپۆرتی کاناڵی "کانـ"ـی ئیسرائیل، له‌م ڕا‌هێنانه نیزامییه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل‌دا، هێرشی مووشه‌کیی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا هاوشێوه‌سازی کراوه هه‌تا بۆ به‌ره‌نگاریی مووشه‌کیی ڕێژیمی ئێران ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌بێت و توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک به‌هێزتر ببێت.
شایانی باسه ئه‌و مانۆڕه‌ی ئیسرائیل له کاتێکدایه که دانوستانه ناوکییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران به نێوبژیوانیی وڵاتی عو‌مان چووه‌ته قۆناغێکی نوێوه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ندێک له سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئیسرائیل به‌تایبه‌ت ئیسرائیل هیۆم باسیان له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی دانوستانه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ڕێژیمی ئێران کردبوو.
هه‌روه‌ها بڵاڤۆکی "ئیسرائیل هیۆم" له ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کردبوو که سه‌رچاوه‌یه‌کی نافه‌رمی له ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه که به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا به ئیسرائیلی ڕاگه‌یاندووه که "ئیسرائیل نابێت له ڕه‌وتی وتووێژه ناوکییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران بترسێت" که ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی سه‌رنه‌که‌وتنی ڕه‌وتی وتووێژه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکاییه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که "دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا به باشی له هه‌ڕه‌شه جیددییه‌کانی ئێران تێگه‌یشتووه و ئه‌و دانوستانه به‌شێوه‌ی تایبه‌تیی خۆی به‌ره‌وپێش ده‌بات و به وردی ده‌زانێت چی ده‌کات.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و بڵاڤۆکه‌ی ئیسرائیل، ده‌وڵه‌تی ترامپ هه‌تا ئێستا له خواست و داواکارییه‌کانی خۆی پاشه‌کشێی نه‌کردووه.