کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ورمێ کۆچی دوایی کرد

10:39 - 4 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، کاک ئەحمەد خدرحاجی دانیشتووی گوندی دزەی مەرگەوەڕی ورمێ، کۆچی دوایی کرد.

کاک ئەحمەد، ساڵی ۱۳٥۹ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و دواتر بە هۆی بارودۆخی ژیانی بنەماڵە بە ئاگاداریی حیزب، سەنگەری خەباتی گواستەوە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێوە وەک ئەمەگدارێکی ڕێبازی دێموکرات درێژەی بە کار و چالاکییەکانی دا.

هەروەها ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو کە چەندین جاریش لەلایەن ڕێژیمەوە ڕووبەڕووی لێدان و هەڕەشە بووەوە.

کاک ئەحمەد هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە و وەک کەسایەتییەکی جێگای باوەڕ، هەر کات ئەرکێکی بۆ ئەندامانی نێوخۆی حیزب لە دەست هاتبا، بە دڵێکی فراوان ئەنجامی دەدا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.