
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم هه‌ر یەک له مامۆستایان سابیر خودامورادی، ئایه‌ت غوڵامی و لوقمان ئه‌مینییان بانگ کردووه و سه‌ره‌ڕای ده‌سبه‌سه‌رکردنیان، سزای قورسیان به‌سه‌ردا سەپاندوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠٤، مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی شاره‌کی قه‌وخی سه‌قز بانگی دادگای تایبه‌تی ڕۆحانییه‌تی هه‌مه‌دان کراوه و ئه‌و به‌ناو دادگایه‌ی ڕێژیم به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده دژی ڕێژیم و تێکدانی ڕای گشتی" سزای ٢٢ مانگ به‌ندکرانی به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه.
پێشتریش مامۆستا سابیر له مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٣دا، لەلایەن به‌ناو دادگای ڕۆحانییه‌تی هه‌مه‌دانەوە و له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی ته‌له‌فوونییه‌وه به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده دژی نیزام" به ١٥ مانگ به‌ندکران سزا درابوو.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٢، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە تۆمەتەکانی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "تێکدانی بیری گشتی" بە ٧ مانگ و نیو بەندکرانی هەڵپەسێردراو و لێدانی ٧٤ قامچیی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٣ ساڵ سزا درابوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی بانه‌مه‌ڕ، مامۆستا ئایه‌ت غوڵامی مامۆستای سوننە مەزهەب و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی "محەممەدەلموستەفا" لە کرماشان و مامۆستای قوتابخانەی زانستی دینی، له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای ڕۆحانییه‌تی هه‌مه‌دانه‌وه بانگ کراوه و دواتر ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
ئەم مامۆستا ئایینییە پێشتر چەندین جار بەهۆی پاڵپشتینەکردن لە هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم، واژۆی بەیاننامەیەک بۆ مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، دەسبەسەرکرانی مامۆستایان و پێش‌گرتن لە چالاکییەکانیان، ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران و سووتەمەنیبەران، ڕەخنەگرتن لە بەرپرسانی ڕێژیم و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان لەسەر بنەمای مەزهەبی سوننە بانگی به‌ناو ناوەندە ئەمنییەتییەکان کرابوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی بانگکردن و ده‌سبه‌سه‌رکرانی مامۆستایانی ئایینیی سوننه مه‌زهه‌بی کوردستان، مامۆستا لوقمان ئەمینی، وتاربێژی مزگەوتی "چوار یاری نەبی"ی سنە کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەسبەسەر کرابوو؛ پاش بانگکران و سەردانی بۆ دادگای تایبەتی ڕووحانییەتی هەمەدان دەسبەسەر کرا.
ناوبراو پێشتر بە بەندکران و دوورخرانەوە مەحکووم کرابوو.