
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، کاک سەعدوون عەبدوڵڵاپوور، کوڕی حەسەن خەڵکی ئاوایی ماسوێ سەر بە ناوچەی سندووسی نەغەدە لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو بە هۆی بەکارهێنانی خواردنەوەی وزەبەخش ژەهراوی بوو و دوای گوازرانەوەی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ، کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢ـەوە وەک ئەندام هاتبووە نێو بازنەی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە.
کاک سەعدوون لە ماوەی ئەندامبوونیدا، بەوپەڕی دڵسوزییەوە هاوکاریی تەشکیلاتی نەغەدەی دەکرد و لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکاندا، بەوپەڕی تواناوە هەوڵی دەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.