
ڕۆژی هەینی ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤، کاک عوسمان پێشەو کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی بانە، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر، دڵسۆزی گەل و هاوڕێیەکی بەئەمەگی حیزبی دێموکرات بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.