
به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن، هێزی نیزامی و که‌ره‌سته‌کانی شه‌ڕی ئه‌و گرووپه زیانی جیددی‌یان پێ گه‌یشتووه و هه‌تا ئێستا ٦٥٠ چه‌کداری ئه‌و گرووپه کوژراون.
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی بانه‌مه‌ڕ، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له "سێنتکام" به هه‌واڵده‌ریی "ئه‌لعه‌ره‌بییه"ی ڕاگه‌یاندووه که به‌هۆی هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه‌ی نیزامیی حوسییه‌کان، توانای هێرشی مووشه‌کی بالستیکی ئه‌و گرووپه هه‌تا ٨٧ له‌سه‌د دابه‌زیوه و زیاتر له ٦٥٠ چه‌کداریشیان کوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌مریکاییه باسی له‌وه کردووه که له‌م قۆناغه نوێیه‌ی هێرشی ئاسمانیی ئه‌مریکادا زیاتر له ٨٠٠ بنکه‌ی نیزامیی ئه‌و گرووپه چه‌کداره کراونه‌ته ئامانج و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دامه‌زراوه‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌و گرووپه له‌نێو براون.
هه‌روه‌ها ئه‌لعه‌ره‌بییه، هێرشی ئاسمانیی ئه‌مریکای بۆ سه‌ر بنکه‌ی چکوچۆڵی حوسییه‌کان له ناوچه‌ی "سه‌ححاره" له پارێزگای "سه‌عده‌ته" و ناوچه‌ی "ته‌ویله‌ت" له پارێزگای "مه‌حوییه‌تـ"ی پشتڕاست کرده‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی سه‌ر به حوسییه‌کان وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه بڵاویان کرده‌وه که به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینیی ئه‌مریکاوه ته‌نیا چه‌کدارێکیان کوژراوه و که‌سێکیش بریندار بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی ئیسرائیل، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی بانه‌مه‌ڕ له دووتووێی به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاوی کرده‌وه که مووشه‌کێکی ئه‌و گرووپەی له ئاسماندا ته‌قاندووه‌ته‌وه که به‌ره‌و ئیسرائیل هاتووه.
هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له چه‌ندین ناوچه‌ی ئیسرائیل‌دا ده‌نگی ئاگادارکردنه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه.