
ڕێکخراوه مافی مرۆییه‌کان باسیان له‌وه کردووه سه‌ره‌ڕای ده‌سبه‌رسه‌رانی سەرەڕۆیانەی ئه‌مجه‌د ساڵحزاده بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، ماوه‌ی ده‌سبه‌رکرانی ناوبراو بۆ مانگێکی دیکه درێژ کرایه‌وه.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه که ئه‌مجه‌د ساڵحزاده‌ی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵه و خه‌ڵکی سه‌قز که ڕێکه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌رکانی ڕێژیمه‌وه به شێوه‌ی سەرەڕۆیانە و له گرتنگه‌ی شارامفه‌ری سنه ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکرانەکەی بۆ مانگێکی دیکه درێژ کرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌و ڕێکخراوه مافی مرۆییه‌ی ڕاگه‌یاندووه که درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌مجه‌د ساڵحزاده له کاتێکدایه که له ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکرانیدا له ده‌سپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ری بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه که هێزه به‌ناو ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیم به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌و به‌ندکراوه کوردەیان خستووتە ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆرەوه.
"کوردپا" هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌کانی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ئه‌مه سێهه‌مین جاره ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکرانی کاتیی ئه‌مجه‌د ساڵحزاده درێژ دەکرێتەوە.
هه‌تا ئێستا له هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکران و تۆمه‌تی وه‌پاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
ئه‌و هاووڵاتییه کورده له مانگی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ی هه‌تاویدا له‌لایه‌ن لقی یه‌کی به‌ناو دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە له سه‌قز به سه‌رۆکایه‌تیی "جه‌واد موسته‌فایی" به تۆمه‌تی "چالاکیی ته‌بلیغی دژی ڕێژیم" سێ مانگ به‌ندکرانی ته‌عزیری به سه‌ردا سه‌پێندرا.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ناو دادگایه‌ی ڕێژیم به‌پێی یاسای که‌مکردنه‌وه‌ی سزای به‌ندکرانی ته‌عزیری، سزای به‌ندکرانی ناوبراویان بۆ دانی سزای پاره‌ی نه‌خت به بڕی ١٠٠ و شه‌ست میلیۆن تمه‌ن که‌م کردبووه‌وه.