کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زارا محەممەدی خەڵاتی بلە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی وەرگرت

11:06 - 8 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بە بەشداریی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەماڵ ڕەشید سەرۆککۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی هەر چوار پارچەی کوردستان، خەڵاتی زێڕینی بلە پێشکەشی هەشت کەسایەتی کرا.

خاتوو زارا محەممەدی چالاکی بواری زمانی کوردی یەکێک لەو کەسانەیە کە ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە.

بۆ ئەمساڵیش خەڵاتەکان بەم کەسایەتییانە بەخشرا:
ـ ئایەتوڵا موحسین حەکیم وەک دۆستی نموونەی کورد
ـ ساڵح حەیدۆ لە ڕۆژاوای کوردستان وەک نووسەری نموونە

ـ زارا محەمەدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک مامۆستای نموونە و لە بواری فێرکردن و پاراستنی زمانی کوردی 
ـ عوسمان کێمنەیی لە باشووری کوردستان وەک هونەرمەندی نموونە

ـ یانەی ئامەد سپۆر لە باکووری کوردستان لە بواری وەرزشی نموونە

ـ خاتوو فەهیمە واحید مەجید لە بواری دایکی نموونە
ـ هەڤاڵ عەبدۆ لە ڕۆژاوای کوردستان لە بواری تێکۆشەری نموونە

ـ مەزڵووم عەبدی لە ڕۆژاوای کوردستان وەک سەرکردەی نموونە 

خەڵاتی بلە لە ساڵی ٢٠٠١ـەوە ساڵانە پێشكەش بە كەسایەتییە دیار و سەركەوتووەكان دەکرێت کە لە بوارەکانی دایكی نموونە، نووسەری نموونە، پاراستنی زمان، دادوەری نموونە، توێژەری نموونە، چالاكوانی نموونە، نووسەر و ئەكادیمیستی نموونە، دۆستی نموونەی كورد، ڕۆژنامەنووس و نووسەری نموونەی دۆستی كورد خەڵات دەکرێن.