کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هونەرمەندێکی کورد لە ماکۆ

12:15 - 8 بانەمەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، حەسەن ئەحمەدی ناسراو بە "حەسەن نارس" هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هونەرمەندە و دەسبەسەریان کردووە و لە کاتی دەسبەسەرکردنی حەسەن ئەحمەدیدا ماڵەکەشیان پشکنیوە.

ئەم هونەرمەندە کوردە لە ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ماکۆ چالاکە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی حەسەن ئەحمەدی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.