
بەرەی یەکگرتووی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کۆنفڕانسی یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستیی کورد له ڕۆژاوای کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
شه‌ممه ٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٥، کۆنفڕانسی یه‌کڕیزی کورد له ڕۆژاوا به به‌شداریکردنی سه‌دان که‌س له هێزه سیاسییه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌و به‌شه و به‌شه‌کانی تری کوردستان به‌ڕێوه چوو.
ئه‌گه‌رچی له تیڕوانینێکی نه‌رێنیدا، ده‌کرێت ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه بگیرێت که ده‌بوو دانیشتن و دیالۆگ و به‌ستنی وه‌ها کۆنفڕانسێک ساڵانێک له‌مه‌وپێش و پێش ڕووخانی ئه‌سه‌د ببەسترایه‌ت. چه‌ند مانگه ئه‌سه‌د ڕووخاوه، ئه‌حمه‌د شه‌رع له شام پایته‌ختی ئه‌و وڵاته دەوڵەتی دامه‌زراندووه، تازه ئێستا کۆنفڕانسی یه‌کڕیزی ده‌به‌سترێت و شاندی هاوبه‌ش بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا دیاری ده‌کرێت. ڕه‌خنه‌یه‌کی تر، دیار نه‌بوونی نوێنه‌ری حیزب و ڕێکخراوه سیاسی و که‌سایه‌تییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون که به هه‌ر هۆکار و پاساوێک جێگه‌یان خاڵی و دیار بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژاوا له‌مه‌ڕ ئاڵوگۆڕه‌کانی سووریا و ناوچه‌که و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گوشاری ده‌ره‌کی و ناوه‌وه و به تایبه‌ت له‌لایه‌ن هێزی داگیرکه‌ر و کوردکوژی تورکیا، زۆر ژیرانه و له‌سه‌رووی ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌کان بووه. هه‌ر به‌وبۆنه‌وه جێگه‌ی شانازیی گه‌لی کوردن و حه‌قه پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیان ئاراسته بکرێت. به‌و هیوایه‌ی ئه‌مه ببێته ده‌سپێک و هه‌وێنی یه‌کڕیزی و ته‌بایی کورد له ڕۆژاوا و هه‌موو گه‌لی کورد به گشتی.
بەرەی یەکگرتووی کورد
٨ی بانەمەڕی ١٤٠٤