
وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه هۆشداری دا و ڕایگەیاند: ڕێژیمی ئێران به شوێن چه‌کی ناوکییه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر له دانوستانی نێوان ئه‌و ڕێژیمه و ئه‌مریکادا به‌رژه‌وه‌ندیی ئورووپا مسۆگه‌ر نه‌بێت، مێکانیزمی ماشه کارا ده‌که‌ینه‌وه.
ژان نۆئێل بارۆ، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی بانه‌مه‌ڕ ڕایگه‌یاند: "ئێمه سێ وڵاتی ئورووپایی ئه‌گه‌ر له دووتوێی دانوستانی نێوان ئه‌مریکا و ڕێژیمی ئێران‌دا به‌رژه‌وه‌ندیمان مسۆگه‌ر نه‌بێت هه‌موو سزاکانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دژی ڕێژیمی ئێران کارا ده‌که‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها "نۆئێل بارۆ" له کۆنفڕانسێکی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ڕافائێل گروسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی ڕایگه‌یاندووه: "ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌یهه‌وێت چه‌کی ناو‌کی به‌ده‌ست بێنێت و ته‌واوی به‌ڵێنییه‌کانی خۆی له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم پێشێل کردووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئورووپا له به‌شێکی دیکەی قسه‌کانیدا به ئاماژه‌دان به دانوستانه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه که ڕێژیمی ئێران ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی نه‌گات بۆیه پشتیوانی وتووێژه‌کانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ین".
"نۆئێل بارۆ" به‌نیسبه‌ت هه‌ڵوێستی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ریی به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیم و ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه له ناوچه‌که ڕایگەیاندووە کە له کاتێکی زۆر هه‌ستیارداین، ته‌نیا چه‌ند حه‌فته ده‌رفه‌تمان هه‌یه چه‌ند کارێک بکه‌ین و بتوانین جێبه‌جێیان بکه‌ین که گرنگترینیان ڕێگری له شه‌ڕ و پێکدانانی زیاتر له جیهان و ناوچه‌کەیە که ڕێژیمی ئێران هۆکاری سه‌ره‌کیی نائارامی و ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی ناوچه‌که و جیهانه".
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی وڵاتانی ئورووپایی له کاتێکدایه که ڕویتێرز ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی بانه‌مه‌ڕ، به پشتبه‌ستن به قسه‌ی چوار دیپلۆماتکاری باڵا و له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه که ڕێژیمی ئێران پێشنیاری کردووه که له دانوستانی ڕۆژی هه‌ینیی ڕۆمدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئورووپاییه‌کانی به‌رجامیشدا چاوپێکه‌وتنێکی هه‌بێت".