
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دایە سەلمە عەزیزی پوور، دایکی شەهیدێکی کوردستان لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی بەهادین ئەشکووهـ، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و چووەتە ڕیزی کاروانی نەمرانی گەلەوە.
کاک بەهادین لە ساڵی ١٣٤٢ی هەتاویدا لە سەقز لە دایک بووە ولە حیزبی دێموکراتدا چەکی پیشمەرگایەتیی لە شان کردووە. ناوبراو لە ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٦٣دا، لە شەڕێکی نەخوازراو و لە شوێنێک بە ناوی دەرەویان شێخ، شەهید بووە.
شەهید بەهادین تاقانە منداڵی دایە سەلمە بوو کە قەت بڕوای بە شەهیدبوونی نەکرد و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بەو ڕێبازە بوو کە کوڕەکەی لەپێناویدا شەهید بوو.
تەرمی دایە سەلمە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.