کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی دیواندەرە

02:01 - 16 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کاک نەبی شوکرخودا کەسایەتیی ناسراو و خۆشناوی خەڵکی گوندی شاقەڵا سەر بە شاری دیواندەرە و هەروەها بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا و بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک نەبی لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاویدا بە فەرمی بووەتە ئەندامی حیزبی دێموکرات.

ناوبراو لە ساڵی ٧٣دا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێ و بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لە بەندیخانەکانی ڕێژیم لە سنە و سەقز ڕادەگیرێ.

کاک نەبی کەسایەتییەکی خۆشناو و ناسراوی ناوچەکەش بوو کە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.