
شیرکه‌تی بیمه‌ی "سویس ڕێ" له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه که لافاو، باهۆز و کاره‌ساته سروشتییه‌کانی دیکه له ساڵی ٢٠٢٥ ده‌توانێت ١٤٥ میلیارد دۆلار زیانی به‌دواوه بێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی بانه‌مه‌ڕ، شیرکه‌تی بیمه‌ی "سویس ڕێ" له ڕاپۆرتی خۆیدا وێڕای باسکردن له‌وه‌ی ساڵی ٢٠٢٥ یه‌کێک له کاره‌ساتبارترین ساڵه‌کانه له بواری زیانی سروشتییه‌وه، نووسیویه: "ئه‌و زیانانه به‌نیسبه‌ت ساڵی ٢٠٢٤ـەوە شەش له‌سه‌د هه‌ڵکشانی به‌خۆوە بینیوه".
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی کارناسانی ئه‌و بیمه‌یه، ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی کاره‌ساتی سروشتییه‌وه ڕوویان داوه و پشتیوانیی بیمه‌یان بووه له ساڵی ٢٠٢٤دا به ١٣٧ میلیارد دۆلار مه‌زه‌نده کراوه که زۆر له ڕێژه‌ی نێونجی به‌رزتره.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ش به‌وه دراوه که کۆی ئه‌و زیانانه له ساڵی ٢٠٢٤دا به‌هۆی کاره‌ساتی سروشتیه‌وه ڕوویان داوه و بیمه‌یان نه‌بووه زیاتر له ٣١٨ میلیارد دۆلار بووه.
ئه‌و ئامارانه له کاتێکدایه له ساڵی ٢٠٢٣دا ئه‌و ڕێژه‌یه نزیک به ٢١٩ میلیارد دۆلار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و بیمه‌یه، ئاگرکه‌وتنه‌وه دارستانه‌کانی لۆس ئانجلێس له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه وه‌کوو به‌شێکی گه‌وره ئه‌و زیانانه دێته ئه‌ژمار که به ٤٠ میلیارد دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: "مه‌ترسیی بنه‌ڕه‌تی به سه‌رنجدان گه‌شه‌ی ئابووری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌شیمه‌ت و به‌ربڵاوبوونی شاره‌کان وه‌کوو ناوچه مه‌ترسیداره‌کان له به‌رامبه‌ر ڕووداوه سروشتییه‌کان دێته ئه‌ژمار و به شێوه‌ی به‌رده‌وام که په‌ره‌سه‌نددایه و هه‌روه‌ها شوێندانه‌ریی گوڕانکارییه هه‌رێمییه‌کان له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی زیانه‌کان ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه".
به‌پێی چه‌ند ڕاپۆرتێک له ساڵی ٢٠٠٤وه زیاتر له ٥٧٠ هه‌زار که‌س له جیهاندا به‌هۆی گۆڕانی که‌شوهه‌واوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
شایانی باسه هه‌رکام له لافاوی گه‌رمه‌سێریی "ترامی" له فیلیپین، ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌کانی شیلی، لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی له نیپاڵ، بوومه‌له‌رزه‌ی ژاپۆن، لافاوی به‌هێزی ئیسپانیا، لافاوی هێلن له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریکا، ڕۆچوونی زه‌وی له ئێتیۆپی، لافاوی یاگی له چه‌ند وڵاتی ئاسیایی، ڕۆچوونی زه‌وی له پاپوئا گینه نه‌و، شه‌پۆلی گه‌رما له عه‌ره‌بستان له مه‌رگبارترین ڕووداوه سروشتییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایین.