
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کاک ڕەحیم محەممەدیان، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆستی خەڵکی دیواندەرە کۆچی دوایی کرد.
کاک ڕەحیم کەسێکی دڵسۆز و حیزبدۆست بووە کە لە نێوخۆی کوردستان جێگای متمانەی کادر و پێشمەرگەی حیزب بووە و بە هەموو شێوازێک لە خزمەت تیمە تەشکیلاتییەکانی حیزبدا بووە و لەم ڕێگایەوە خزمەتی بە نیشتمانەکەی کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.