
ڕۆژی هەینی ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کاک مەحموود عیبادی خەڵکی نۆدشە و دانیشتووی شاری مەریوان لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا و بە هۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک مەحموود کەسێکی خۆشناوی شاری نۆدشە بوو کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لەگەڵ بنەماڵەکەی بەتایبەت دوو کوڕی لە هێزی شاهۆ پێشمەرگە بوو.
ناوبراو وەک کەسێکی خۆشناو جێگای ڕێزی خەڵک بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.